تەمەنی خانەنشینی لە ٦٣ ساڵەوە دەبێت بە ٦٥ ساڵ

  2023-01-24  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەوڵ دەدرێت بڕگەی تەمەنی خانەنشینی لەیاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بگۆڕدرێت و لە ٦٣ ساڵەوە بکرێت بە ٦٥ ساڵ.

فیراس موسلیماوی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم وەرزەی یاساداناندا چەندین پرۆژەیاسای گرنگ پەسەند دەکرێن لەوانە پرۆژەیاسای بیمەی کۆمەڵایەتی کە مووچەی خانەنشینی و بیمەی تەندروستی کرێکارانی کەرتی تایبەتیش لەخۆدەگرێت.

 وتیشی، جوڵەیەکی پەرلەمانی ھەیە بۆئەوەی بڕگەی تایبەت بە تەمەنی خانەنشینی لەناو یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بگۆڕدرێت و لە ٦٣ ساڵەوە بکرێت بە ٦٥ ساڵ، واتە فەرمانبەرێک کە تەمەنی گەیشتە ٦٥ ساڵ خانەنشین بکرێت.