حکومەتی عێراق ٦٠ تانکەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

  2023-01-25  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشکرایکرد، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ٦٠ تانکەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت

 راشیگەیاند، ناردنی ئەو بڕە نەوتە، بۆ یارمەتدانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە لە روبەڕوبوونەوەی شەپۆلی سەرما.

ئەمە لەکاتێکدا پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام هێشتا لە هەرێمی کوردستان نرخی نەوت لە سەروو ٢٣٠ ھەزار دینارەوەیە.


ڕیکلام