پارێزەرێک: لەناو ئۆفیسەکەم هەڕەشەی کوشتنم لێکرا

  2023-01-25  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزەری ڕاوێژکار شیراز شهاب بارزانی دەڵێت؛ لەلایەن دوو بە ناو فەرمانبەری بەرێوبەرایەتی باجەکانی هەرێم، یەکێکیان بەناوی فەتحوڵا کە سکرتێر و ئامۆزایی کمال وەرتی بەڕێوبەری گشتی باجەکانی هەرێمە لەناو ئۆفیسەکەم سوکایەتی بە من و خانەوادەکەم کرد و دەمانچەی لێڕاکێشام هەڕەشەی کوشتنی لێکردم لەبەرامبەر ئەوەی کە قبوڵم نەکردیە کە ناوبراو سوکایەتی به پیشەی پارێزەری و ئۆفیسی پارێزەریم بکا.

 دەقی پەیامەکەی پارێزەری ڕاوێژکار شیراز شهاب بارزانی..

پەیامێک بۆ ڕایی گشتی و ئەنجومەنی دادوەری و سەندیکای پارێزەرانی کوردستان 

من پارێزەری ڕاوێژکار ( شیراز شهاب بارزانیم ) کە خاوەنی چەندین ساڵی خەبات و شەهیدو ئەنفالم لە بنەماڵەکەم و چەندین ساڵە لە بواری کاری حزبی و پارێزەریم خزمەتم بە هاوڵاتیان و ڕێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانیم کردوە، بەداخەوە لە بەرواری ( 2022/12/7 ) كاتژمير دواي ( ٦) ئيواره دوو بە ناو فەرمانبەری بەرێوبەرایەتی باجەکانی هەرێم بەبێ خۆ ناساندن و به ئسلوبێکی ناشیاو هاتنە ناو ئۆفیسی پارێزەریم وێڕایی ئەوەی کە بە ڕێزەوە پێشوازیمان لێکردن بەڵام بەداخەوە یەکێکیان کە ناوی فەتحوڵایە کە سکرتێرو ئامۆزایی کمال وەرتی بەڕێوبەری گشتی باجەکانی هەرێمە دەستی بە سوکایەتی کردن بە من و خانەوادەکەم و ئۆفیسی پارێزەریم منیش بۆ بەرگری کردن لە پیرۆزی پیشەی پارێزەری و ئۆفیسی پارێزەریم وەڵامم دایەوە ئەویش لە ناو ئۆفیسی پارێزەریم دەمانچەی لێڕاکێشام هەڕەشەی کوشتنی لێکردم لەبەرامبەر ئەوەی کە قبوڵم نەکردیە کە ناوبراو سوکایەتی به پیشەی پارێزەری و ئۆفیسی پارێزەریم بکا  دواتر من بۆ بەرز ڕاگرتنی یاسا و سەروەری یاسا پەیوەندیم بە پۆلیسی فریاکەوتن و ئاسایش کرد تاوەکو دەمانچە له دەستی تۆمەتبار ( فەتحوڵا ) سکرتێرو ئامۆزایی کمال وەرتی بەرێوبەری گشتی باجەکانی هەرێم وەربگرن بەڵام سەیر لەوەدایە لە بڕی ئەوەی تۆمەتبارەکه دەستگیر بکەن و ڕادەستی دادگایی بکەن لەم کاتەدا بە بڕیاری قایمقامی هەولێر بۆ ڕازی کردنی دڵی کمال وەرتی ئامۆزایی تۆمەتبار (فتح اللە ) نوسینگەی منیان بە قفلی قایمقامیەت قفل دا بەو شێوەی وەک من بە دەمانچە هێرشم کردبێتە سەر فتح اللە ی تۆمەتبار وە سەیرتر ئەوەیە کە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و خودی سەرۆکی سەندیکا وێڕایی ئاگادار کردنەوەیان لەو کێشەیە هیچ کاردانەوەکیان نەنواندو بێدەنگیان هەڵبژارد کە دەبوا وا نەبوا ئەگەر بەڕاست نوێنەری پارێزەرانن ، ئەوەی جێگایی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە من له بەرواری (2022/12/8 ) لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری سکاڵام لەسەر هەر یەک لە تۆمەتباران ( کمال وەرتی ) بەڕێوبەری گشتی باجەکانی هەرێم و هەر یەک  ( فتح اللە ) و ( ڕۆژان) تۆمار کردیە بە بڕیاری دادوەری دادگایی لێکۆلینەوەی هەر سێ تۆمەتبار بڕیاری استخدامیان لەسەرە بۆئامادە بونیان لە دادگایی ناوبراو کەچی تاوەکو ئێستا تەنها لەبەردەم بنکەی پۆلیسی بەختیاری ئامادە بوینە نازانم لەبەر چ هۆکارێک ڕەوانەی بەردەم دادوەری دادگایی لێکۆلینەوەی هەولێر نەکراون لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیاریی وە سەیرتر لە تەواوی ئەو بابەتانە ئەوەیە لە بڕی تۆمەتباران ڕەوانەی بەردەم دادوەری دادگایی لێکولینەوەی هەولێر تاوەکو ڕێکاری یاسایی له دژیان ئەنجام بدرێ لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیاری و خودی ئەفسەری بنکەی ناوبراو ڕێگا دراوە کە تۆمەتباران سکاڵا لە دژی من تۆمار بکەن وەک ئەوەیە من بە دەمانچەوە هێرشم کردبیته سەریان لە بەڕێوبەرایەتی باجەکانی هەرێم لە خۆڕا نەوترایە ( تا خاوەن ماڵ دزی دەستگیر کرد دز خاوەن ماڵی دەستگیر کرد ) وه سه ير تو له وه من خوم په يوه نديم به به ريوه به ري باجه كان كمال وه رتي كرد هه ره شه ي ل من ده كرد كه اسايش اجرائاتم ل گه ل ده كه ن بي ئه وه ي راست و دروستي بابه ته كه بزاني
من وەک پارێزەر شیراز تەنها دەمەوێ یاسا سەروەر بێ و پیشەی پیرۆزی پارێزەری شکۆدار بێ و تۆمەتباران سزایی خۆیان وەربگرن و کمال وەرتیش لە سەروی یاسا نەبێ ..


ڕیکلام