عەلاق: سوپاسی سودانی دەکەین نرخی دۆلاری دابەزاند و بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان کەمکردەوە

  2023-02-07  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری بانکی ناوەندی عەلی عەلاق سوپاسی سودانی دەکات کە نرخی دۆلاری دابەزاندووە و دەڵێت زوو وەڵامت داینەوە

 عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی، سوپاسی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد بۆ پەسەندکردنی بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی دۆلار.

عەلاق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند؛ " سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەم ئاراستە دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرای ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان".

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق  ڕەزامەندی دەربڕی،بۆ  دەستکاریکردنی نرخی دۆلاری ئەمریکی بە 1300 دینار.

لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراقی پەسەندکرد بۆ دەستکاریکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ، بە بەرامبەر 1300 دینار بۆ یەک دۆلار.



ڕیکلام