مەزڵوم عەبدی: ئەو نۆ شەڕڤانەی لە بادینان شەهیدبوون لە پڕۆگرامێکی هاوبـەشی دژی داعشدا بوون

  2023-03-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئەو ٩ شەڕڤانەی هەسەدە کە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەر لە هەرێمی کوردستان شەهید بوون سەرقاڵی پرۆگرامێکی هاوبەش بوون بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.


مەزڵوم  عەبدی لە تویتێکدا دەڵێت، سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی هەر ٩ شەهیدەکە دەکەین، دەشڵێت، ئەو قوربانییەی کە ئەو شەهیدانە داویانە دەبێت رێگەیەک بۆ ئێمە لە پاراستنی ئازادی گەل و خاکەکەمان.

فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە تایبەتەکانی دژەتیرۆر لەو رووداوەدا ٩ شەڕڤانی لەدەستدا لەنێویشایندا شەڕژان کۆبانێ هەبوو کە فەرماندەی یەکینەی دژەتیرۆر بوو، هەموو شەهیدەکان لە ئەرکێکدا بوون بۆ کارێکی هاوبەش دژی چەکدارانی داعش.




ڕیکلام