وەزارەتی بازرگانی عێراق: بەشەخۆراکی هاوڵاتیان زیاد دەکرێت

  2023-03-18  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بازرگانی عێراق دەست دەکات بەدابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ مانگی رەمەزان و و چەند خۆراکیک زیاد دەکات

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند،  لە ١٨ی ئادارەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی سێیەم بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان کە چوار بەشە خۆراکە.
 
ئاماژەی بەوەشداوە، خۆراکە زیادکراوەکان بریتین لە تەبەقێک هێلکە بۆ هەر خێزانێک، هەروەھا کیلۆیەک ئاردی گەنمەشامی، ٥٠٠ گرام شەعرییە، یەک کیلۆ ئاردی سفر بۆ هەر ئەندامی خێزانەکە.
  
ئوەزارەتی بازرگانی عێراق دەشڵێت، ئەو هەنگاوە بۆ رێگرییە لە یارمەتیدانی خێزانەکان لە ماوەی مانگی رەمەزاندا.
 


ڕیکلام