بەهۆکاری هەڵکەندنی بیر سێ هاوڵاتیی دەستگیرکران

  2023-03-19  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆکاری هەڵکەندنی بیر سێ هاوڵاتیی دەستگیرکران.

.پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سـەرەڕای ڕێنماییە بەردەوامەکانی بـەڕێوەبەرایەتیەکەمــان بۆ پاراستنی سـامانی ئاوی ژێر زەوی و هەوڵی بەردەوامی مەفرەزەکانمان بۆ ڕێگری کردن لە بیرهەڵکەندن بەشێوەی نایاسایی ، بــەڵام تا ئێسـتاش لەلایەن سەرپێچیکارانەوە پێشێلی یــاسا دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لـە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیـسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەهاوبەش لەگەڵ بنکەی بەکرەجۆ ، دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( قوڵقوڵە ) توانرا سێ هاوڵاتیی دەستگیربکرێت کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیربوون هاوکات توانیان دەست بگرن  بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندا.ئاماژەی بەوەشکرد، پـەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.


ڕیکلام