بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە باوکی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر کرد

  2023-05-28  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عومەر عوسمان، باوکی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەدیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەنزیكەوە لە خانەوادەی شەهید ئاكامی پرسی و ستایشی خۆڕاگری و جوامێری خانەوادە سەربەرزەكەیانی كرد لە مێژووی خەباتی گەلەكەمان و رایگەیاند، ئێوە نموونەی قارەمانێتی و تێكۆشانن لەپێناو خاكەكەمان، شەهید ئاكامیش بەهەمان رۆحییەتەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و ئارامیی هەرێمەكەمان خەباتی دەكرد و نموونەی قارەمانێتی لەمێژوودا نووسییەوە.

وتیشی، تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش و رووبەڕووبوونەوەكانی لەپێناو پاراستنی كوردستاندا، شایەتی ئەو راستییە دەدەن.

لەبەرامبەردا عومەر عوسمان سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد كە هەمیشە لەنزیكەوە لەگەڵ خانەوادەی شەهید ئاكام بووە و بەڵێنیدا درێژەپێدەری رێبازی شەهید ئاكام بن و رۆڵەیەكی بەئەمەكی كوردستان بن.


ڕیکلام