به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، به‌دوو درۆن ئه‌نجامدراوه.
مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەکەی 70ـی پێشمەرگە و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی عەربەتەوە وتی، "ئێستا چاوەڕێین کە ئەنجامدەری کردەکە ئاشکرا ببێت، ئەمە کارێکی نامەردانەیە، پێشمەرگە بۆ مەشق لەوێ بووە، ئەوانەی لەوێبوون ئەوانە بوون کە شەڕی داعشیان کردووە و لەگەڵ پێشمەرگە چەند ساڵە لە ئەرکدان".
وتیشی، "ئەو درۆنە لە هەر شوێنێکەوە هاتبێت، کارێکی ترسنۆکانەیە، ئێمە دژی هیچ دراوسێیەک نین، ئەمە جاسووسییە و کاری نامەردانەیە کە خەڵکێک هەواڵیان دەداتێ".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، " هه‌ركه‌س ئه‌و جاسوسیهی كردوه، خائین كوڕی خائینه".
مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەکرد، داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم یەکگرتوو بن،ئەوەی کە هەیە هۆکارەکەی ئەو پەرتەوازەیی و یەکنەگرتووییە.
بهرپرسەكەی یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئەوەشی خستەڕوو" ئێمه وه‌كو یه‌كێتی له‌شه‌ڕ دژی حكومه‌تی به‌عس 18 هه‌زار شه‌هیدو له‌شه‌ڕی دژ به‌داعشیش 1800 شه‌هیدو 10 هه‌زار بریندار‌و 68 بێسه‌روشوێنمان هه‌یه، بۆیه شه‌هیدبونی ئه‌م پێشمهرگانهشمان ساردمان ناكاته‌وه له‌خه‌بات، هه‌ركه‌سیش ئه‌م غه‌دره‌ی له‌ئێمه كردبێت، له‌داهاتودا تۆڵه به‌سه‌بره ئه‌مما به‌زه‌بره".