سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، تێكدانی ئارامی شار قابیلی قبوڵكردن نییه و، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانی دژه‌تیرۆر له‌ئه‌ستۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندایه، ده‌شڵێت، "تێكدانی ئارامی‌و ئاسایشی سلێمانی قابیلی قبوڵكردن نییه".
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌مه‌راسیمی به‌شداریی له‌ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كانی ڕوداوی هێرشكردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت ڕایگه‌یاند، "سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سنورێكی ئارامه‌و ئاشتی باڵی به‌سه‌ریدا كێشاوه، بۆیه تێكدانی ئه‌م ئارامی‌و ئاساییشه قابیلی قبوڵكردن نییه".
وتیشی،" ئه‌و كارهتیرۆرستیه نامرۆڤانه‌ی كه كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی عه‌ربه‌ت ناده‌ستوری و ناقانونی و سنووربه‌زاندنه".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هیواشی خواست،" ده‌ستی سیخوڕی ناوخۆیی له‌م كاره تیرۆریستی و نامرۆڤانه‌یه‌دا نه‌بێت".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه،" تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه له‌ئه‌ستۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه".