وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا بەغدا ٧٠٠ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم، دەشڵێت،" بە گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین".
ژیان:
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە چوارەمین کۆڕبەندی مێپس ٢٠٢٣ رایگەیاند،"حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی کردووە بۆ ئەوەی بەشی سێیەمی ٧٠٠ ملیاری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بنێردرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد،" ئەوەی لەسەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە بۆ دابینکردنی مووچە و ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە، جێبەجێی کردووە، بۆیە بەپێی وادە دەبێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داھاتوو ٧٠٠ ملیارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو،بە گەیشتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە، لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت.