بلینکن بۆ سودانی: سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق بپارێزە

  2023-12-02  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا و داوای لێکرد کە تەواوی ئەو بنکە و بارەگایانە بپارێزێت کە سەرباز و کارمەندە ئەمریکییەکانی تێدان.

ژیان:
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەنتۆنی بلینکن داوای لە محەممەد شیاع سوودانی کردووە، حکومەتی عێراق پابەندبوونەکانی بۆ پاراستنی تەواوی ئەو بنکە و بارەگایانە جێبەجێ بکات کە سەرباز و کارمەندە ئەمریکییەکان تێیدان لەسەر داوای بەغدا. 

 بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سودانی بە بلینکی وتووە کە "هێرشەکەی سەر ناوچەی جورف ئەلنەسر پێشێلکردنی سەروەری عێراقە".

ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە نزیکەی ٢٥٠٠ سەرباز مەزەندە دەکرێت کە ئەرکیان راوێژپێدان و یارمەتیدانی هێزە عێراقییەکان لە رووبەڕوبوونەوەی داعشدا.


ڕیکلام