بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.
ژیان:
ئەمڕۆ یەکشەممە٣ی کانونی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی ٢١٩ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و ٧٣١ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٩٨ ملیۆن و ١٣٧ هەزار ٧٣١ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٢١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لاکاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢١٤ ملیۆن و ٢٥٧ هەزار و ٥٢٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٨٩ ملیۆن و ٢٤٧ هەزار ٥٢٠ ۆ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٦ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.