ئەمڕۆ نەوت لە مەڵبەندێکی دیکەی سلێمانی دابەشدەکرێت

  2023-12-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە و پێنجشەممە لە مەڵبەندی سێ دابەش دەکرێت.

ژیان:
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە.

ڕاشیگەیاند، رۆژی پێنج شەممە ۷ـ۱۲ـ۲٠۲۳ لە سنوری مەڵبەندی (سێ) لەگەڕەکەکانی (مەجیدبەگ، سلێمانی تازە، هەواری تازە، مامۆستایان) دابەش دەکرێت.

ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە نرخی ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار دەفرۆشرێت بە ھاووڵاتیان.