بەهۆی رژانی نەوتی رەشەوە رێگای سلێمانی – دەربەندیخان داخرا

  2023-12-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی رژانی نەوتی رەش و دروستبوونی ئاستەنگ، رێگای دەربەندیخان- سلێمانی داخراوە و هاتوچۆی دەربەندیخانیش دەڵێت، لە هەوڵی کردنەوەی ڕێگاکەداین.

ژیان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە بەهۆی رژانی نەوتی رەش و دروستبوونی ئاستەنگ لەسەر رێگەی دەربەندیخان - وارماوا، رێگەی دەربەندیخان- سلێمانی داخراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە "تیمەکانی هاتووچۆ لە هەوڵی پاکککردنەوەی رێگەکەدان و داواش لە شۆفێران دەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایە بەکارنەهێنن".

هاتووچۆی دەربەندیخانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات، تاوەکو چارەسەرکردنی دۆخەکە، بەشێوەیەکی کاتی رێگای قەرەداغ بەکاربهێنن.


ڕیکلام