ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد کە شەڕەتەقەکەی شەوی رابردووی سلێمانی تەقەکردن لەدرۆن نەبووە بەڵکو لەنێوان دوو کەسدا بووە.
ژیان:
سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دەنگی تەقەکردنەی شەوی رابردوو لە نزیک زانکۆی سلێمانی بیستراوە، لەنێوان دوو کەسدا لەسەر کێشەی پارە شەڕ دروستبووە و لە رووداوەکەدا هیچ گیانلەدەستدان و بریندارێک نییەو یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش دەستگیرکراوە.
دەشڵێت، کە دەگوترێ تەقە لە درۆن کراوە راست نییە، بەڵکو لە نێوان دوو کەس شەڕ روویداوە تەقەکانیش هەر بەو ھۆیەوە بووە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، درەنگانی شەوی رابردوو دەنگی تەقەیەکی زۆر لە نزیک کەمپی تازەی زانکۆی سلێمانی بیسترا و بووە ھۆی درووستبوونی دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییانی شاری سلێمانی.