وەزیری نەوتی عێراق پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتنی ئۆپیک+ و بڕیارەکانی رێکخراوەکە دووپاتکردەوە و پابەندی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێت لەپێناو سەقامگیری و هاوسەنگی لە بازاڕی نەوتدا.
ژیان:
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی کردووە کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆمپانیا بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق( سۆمۆ)تێیدا ئامادەبوون و پشتیوانی عێراقی بۆ بڕیارەکانی ئۆپیک+ دەربڕیوە کە تایبەتن بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و بڕیارەکانی رێکخراوەکە لە ٣٠ تشرینی دووەمی ئەمساڵدا دەرکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، عێراق لە یەکی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتووە تاوەکو (٣١) ی ئازاری هەمان ساڵ پابەند دەبێت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و ئەوەش لەپێناو سەقامگیری و هاوسەنگی لە بازاڕی نەوتدا.
جێگەی ئاماژەیە، وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک بریتین لە (٢٣) ئەندام و بەمجۆرەن ( ڕووسیا، سعودیە، عێراق، مەکسیک، ئیمارات، ڤەنزوێلا، ئازرەباینجان، گابۆن، لیبیا، کوەیت، جەزائیر، ئێران، هیندستان، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، عومان، ئیکوادۆر، سودان، نەمسا، نەیجیریا، ئەنگۆلا، غانای ئیستوائی، کازاخستان و سودانی باشور).