وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا تا کۆتایی ئەمساڵ فەرمانبەرانی بەشێ ژمێریاری دەبێت دەوام بکەن تەنانەت لە ڕۆژانی هەینی و شەممەش دا.
ژیان:
تەیف سامی لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی کردووە داوایکردووە تا کۆتایی ئەمساڵ دەوام بکەن بە رۆژانی پشووی هەینی و شەممەشەوە و هیچ رۆژێک پشوو وەرنەگرن.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، “بە ئامانجی خێراکردنی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دارایی و نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی دارایی، وەزیری دارایی، تەیف سامی، فەرمانێکی ئاڕاستەی بەشی ژمێریاری کرد بۆ بەردەوامبوون لە کارە فەرمییەکانی تەنانەت ڕۆژانی هەینی و شەممەش دەبێت بێنەوە تا کۆتایی ئەم ساڵ”.
داواکەی تەیف سامی بەهۆی پاکتاوکردنی حساباتی ساڵی دارایی وەزارەتەکەوەیە.