کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، له چوارچێوه‌ی پرۆژهكانماندا و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8٪ی كاره‌با و به‌بڕی زیاتر له 187 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با لە سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت و کارەکانی لە 90 ڕۆژدا تەواو دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: پڕۆژه‌كه بریتییه له دانانی دوو گۆڕەری 400 كه‌ی ڤی ئه‌ی بۆ یارمەتی هه‌ردوو محاویله‌ی ژماره 28 و 29 له‌فیده‌ری 173ی وێستگه‌ی چوارباخ بۆ گه‌ڕه‌كی قالاوا، هەروەها دانانی دوو گۆڕەری یارمەتیدەر بۆ گۆڕەری 13، فیده‌ری 21 له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی گۆڕەری 13 له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/خۆرئاوا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له 187 ملیۆن و 226 هەزار و 500 دینار و بڕیاره له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبکرێت.