كامه‌ران عوسمان له تیمی كوردستانی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كه‌ی له ئاسمانه‌وه بۆ قه‌زای چۆمان درێژكردۆته‌وه، ده‌شڵێت، "له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئەمە دووەمین جارە سوپای تورکیا ئه‌و سنووره بۆردوومان دەکات".
كامه‌ران عوسمان له تیمی كوردستانی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بەوەدەکات "كاتژمێر 5:40 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردوومانی سێ شوێنی كرد له ناحیه‌ی قه‌سرێی سه‌ر به قه‌زای چۆمان. بۆردوومانه‌كان بۆ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی (سێكانیان، گردان و زینۆكان) بوون له كه‌ڵه‌كی باڵه‌ییان".
ده‌شڵێت، "ئه‌مه دووه‌مین جاره كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا، سوپای توركیا بۆردوومانی سنوری قه‌زای چۆمان ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌هه‌مان شێوه له ڕۆژی 20ی ته‌مووزدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، به چڕی بۆردوومانی گه‌ڵی گه‌له‌ژێری و گردی بێرییان له كوێستانی به‌رده‌سپییان له نزیك چیای گردوگۆ له قه‌زای چۆمان كرد".
كامه‌ران عوسمان ده‌ڵێت، "له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانانه‌دا، هیچ هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی نه‌بوونه‌ته قوربانی".
راشیگه‌یاندووه، "له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، تاوه‌كو ئێستا به‌هۆی له‌شكركێشییه‌كانی سوپای توركیا له خاكی هه‌رێمدا، (9) هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و (2) هاووڵاتی تری مه‌ده‌نیش برینداربوون".