په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنه‌كانی داهاتوویدا، گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و له‌شكركێشی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تاوتوێده‌كات.
فاتن قه‌ره‌غۆلی ئه‌ندامی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراق، به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندوه، "له‌ماوه‌ی پێشوودا سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییان كردووه‌و له‌باره‌ی گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و فڕ‌ۆكه‌خانه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاندوه، "گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه به پێشێلكاریی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراقه"
ده‌شڵێت،" محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوایكردووه به‌شێوازی دیپلۆماسی ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ربكرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، محه‌مه‌د شممه‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "له دانیشتنه‌كانی ئاینده‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆی جددی له‌باره‌ی له‌شكركێشی توركیاوه بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای دهۆك ده‌كات".
دەشڵێت، "بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان ته‌نها به دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه نه‌وه‌ستن، هه‌وڵده‌ده‌ین لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌م وه‌رزه‌دا هه‌ڵوێست له‌مباره‌یه‌وه وه‌ربگرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراق له‌دانیشتنی رۆژی 21-7-2024 په‌رله‌ماندا راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی سزاكانی توركیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌و داوایكرد، "په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق هه‌نگاوی جددی بنێن بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كه له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه خراوه‌ته سه‌ری".