یۆنامی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ پشتگیری کردن و سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن

  2024-02-20  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی هەرێم و نوێنەری یونامی و لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە ویۆنامی ئامادەیی خۆی نیشاندا لە سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم، ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وەفدی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری یۆنامی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە.
‏‎
ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەستی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی تەواویان بۆ ئاسانکاری و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف و پیشەییانە دەربڕی.
‏‎
لە کۆبوونەوەکەدا، کۆمسیۆن باسی ڕێکارە تەکنیکییەکان و دابەشکردنی کات بۆ هەنگاوەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان لە چوارچێوەی کاتی بەردەستی یاسایی تەمەنی کۆمسیۆن خستە ڕوو و لە هەمانکاتدا نوێنەری یۆنامیش ئامادەیی نیشان دا کە هاوکاری هەموو هەنگاوەکان بن لە سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
‏‎
لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لە ڕابردوو هەنگاوی جدییان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان هەبووە و ئەرکی یاسایی خۆیان بەجێ گەیاندووە، ئێستاش بە هەمان پەرۆشی و ڕژدییەوە هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.


ڕیکلام