وهزیری دارایی و ئابووری رایدهگهیهنێت، پرۆژەی ( هەژماری من ) هەنگاوی گرنگی بڕیوە و لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هاوڵاتیاندایە.
له راگهیهندراوێكی وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە تیمی سەرپەرشتی پرۆژەی (هەژماری من) لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له دیدارهكهدا تیشکخرایەسهر دواین بەرەوپێشچونەکانی پرۆژەی ههژماری من لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەشکرا، تا ئێستا نزیکەی ( 210 ) هەزار فەرمانبەر لە پارێزگای هەولێر هەژماریان بۆ کراوەتەوە و نزیکەی ( 80 ) هەزار فەرمانبەریش کارتی بانکیان وەرگرتووهتهوه.
لای خۆشییەوە وەزیری دارایی و ئابووری پشتیوانی وەزارەتی بۆ سەرخستنی پرۆژەکە دوپات کردەوە و رایگەیاند، ئەو چەواشەکارییانەی لەلایەن هەندێک لایەن و میدیای نابەرپرسەوە دژی پرۆژەکە دەکرێت ناتوانێت لە گرنگی و بایەخی پرۆژەکە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی بانکی دیجیتاڵی و پێشکەوتوو کەم بکاتەوە کە بەتەواوی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و هاوڵاتیاندایە.
لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دواین ئامادەکارییەکانی پرۆژەکە لە پارێزگای سلێمانی و دهۆک کە لەئێستادا تیمەکان سەرقاڵی وەرگرتنی داتاو فۆڕمی فەرمانبەرانن و بەمنزیکانە دەست بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران دەکرێت و دواتریش خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دێنە ناو پرۆژەکەوە.