ئەمڕۆ بە مەراسیمێک ڕوفاتی ١٧٢ ئەنفالکراو لە چەمچەماڵ بەخاکدەسپێردرێن

  2024-02-21  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕوفاتی ١٧٢ ئەنفالکراوی کورد گەیشتنە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ و لە رێوڕەسمێکدا بەخاکدەسپێردرێن.

دوای ئەوەی پێنج ساڵ لەمەوبەر ڕوفاتی ١٧٢ ئەنفالکراوی کورد لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە باشوری عێراق دۆزرانەوە، چەند رۆژێکیشە دەستکراوە بە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆناسینەوەیان و لەو ژمارەیەش ٣٦ ڕوفاتیان ناسنامەیان پێبووە و ناسراونەتەوە و ئەمڕۆ ڕوفاتەکان لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ بەخاک دەسپێردرێن.

دوای بەخاکسپاردنی ئەو ڕوفاتانە، بڕیارە کار بۆ گەڕاندنەوەی چەندین ڕوفاتی دیکە بکرێت کە لە ١١ گۆڕی بەکۆمەڵدا لە ناوچەکانی خوارووی عێراقدان و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕوفاتی ئەنفالکراوانی کوردن.


ڕیکلام