قاسم ئەعرەجی: ئامانج لە کۆتایهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان دروستکردنی پەیوەندییەکی هاوسەنگە

  2024-02-23  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان دابڕان نییە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئامانج لێی دروستکردنی پەیوەندیەکی هاوسەنگە.

نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێشوازی کریستۆڤەر کۆنز سیناتۆری ئەمریکی کردووە و تیایدا، هاریکارییەکانی هاوپەیمانانی لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەرزنرخاندووە، ئاماژەی بەوەشداوە، عێراق هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان دەدات.

راشیگەیاندوە، کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق واتای دابڕانی وڵاتەکە نییە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەڵکو ئامانج لێی دروستکردنی پەیوەندییەکی هاوسەنگە  لەگەڵ هاوپەیمانان بە لەبەرچاوگرتنی سەروەری خاکەکەی.

جەختیلەوەشکردەوە، عێراق نایەوێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی لەکاتێکدا هەوڵدەدرێت وڵاتەکە بکرێتە گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی ململانێکانی وڵاتان.


ڕیکلام