وەزارەتی دارایی هەرێم: لەماوەی ٢٤ سەعاتدا لیستی مووچە ئاماددە بکەن

  2024-03-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی هەرێم داوا لەسەرجەم وەزارەتی و دەستەکان دەکات لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لیستی موچە بەزمانی عەرەبی ئاماددە بکەن بۆیان بنێرن

بەپێی ئەو نووسراوەی ئاراستەی وەزارەت و دەستەکان کراوە،  لیستەکە بۆ موچەی مانگی شوباتی ٢٠٢٤ و بۆ فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەستە، داواکراوە بە یەک (سی دی) و بنێردرێت. 

لە داواکارییەکەدا ئەوەش هاتووە کە سەرجەم ئەو بەشانەی کە پڕدەکرێنەوە بە زمانی عەرەبی بێت و بەتایبەت ناونیشانی وەزیفی و پوختەی گشتی لەسەرجەم ئاستی وەزارەت و دەستەکان پەسەندب بکرێت بە شێوەی هارد کۆپی بنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی/ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری.

    هەموو موچەخۆرێک کە لە میلاکدایە تۆمار بکرێت ئەگەر هەر جۆرە مۆڵەتێکیش بێت ناوو زانیاریەکانی دەنوسرێت بەڵام بڕە پارەیەکی بۆ نانوسرێت.

   وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی هەریەکەیان بەیەک لیست ئامادە بکرێت.

   بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لیستی گشت خانەنشینان بەیەک لیست ئامادە بکات بە زامانی عەرەبی.

   وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لیستی کەمئەندامان بەیەک لیست بە زمانی عەرەبی ئامادە بکات. 



ڕیکلام