چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردوەتەوە، ئەمریکاو نەتەوەیەکگرتووەکان لەهەوڵی بەشداریپێکردنی پارتین لە هەڵبژاردن و دەڵێن: ئەگەر پارتی بەشدارینەکات قەیرانێکی گەورە سەرهەڵدەدات.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایانکردووە, هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان کە لەچەند رۆژی رابردودا دران سەرکەوتوو نەبوو لە قەناعەتپێکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و پاشگەزبونەوەی لە بڕیاری بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لەئێستادا جموجۆڵێکی ناوخۆیی هەیە, کە (جنین پلاسخارت )نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و (ئەلینا رومانسکی) باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق, سەرپەرشتی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەو رێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی لەڕێی دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن یان کردنەوەی سەرلەنوێی دەرگای تۆمارکردنی حزبەکان و قەناعەتپێکردنی پارتی بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن.
هەموو سەرچاوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتەهۆی رادەستنەکردنی دەسەڵات و سەرهەڵدانێکی قەیرانێکی گەورە لە کوردستان.