سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، باوەڕێکی نەگۆڕیان بەوەیە کە دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت و هیچ لایەنێک بە بچووک سەیر نەکرێت.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆنفرانسی یاسای باری كه‌سێتی كریستیانه‌كانی عێراق كە زانکۆی کاسۆلیکی له هه‌ولێر ڕێكيخستبوو، رایگه‌یاند، نه‌بوونى ياسايه‌كى تايبه‌تى بارى كه‌سيى بۆ مه‌سيحييان، وا ده‌كات به‌پێى ياسايه‌ك مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت كه له‌گه‌ڵ ئايين و باوه‌ڕياندا نايه‌ته‌وه! ئه‌وه كارێی زۆر خراپە، کاریگەرییەکی زۆر خراپى هەیە بۆ سەر خێزانەکان و پێکهاتەی مەسیحی لە عێراق. ئێمە لە زۆر دۆسیە ئاگادار دەکرێینەوە کە زۆر مایەی نيگه‌رانى و دڵتەنگيمانن.
ئاماژەی بەوەشكرد، نابێت ئایینی منداڵ بگۆڕێت كە لەخوار 18 ساڵین و لەناو ئایینێكی دیكەدا دەژین، بۆیە هەر كاتێك دایك و باوك ئایینی خۆی گۆڕی دەكرێت منداڵ دوای 18 ساڵ ئازادبن لە بڕیاردان لە ئایینی خۆیان.
جەختیشی كردەوە، ڕەشنووسی یاسای باری كەسی بۆ مەسیحییەكان گرنگە، بۆیە ناكرێت بەناوی یاساوە كێشە بۆ مەسیحی و پێكهاتەكان دروست بكرێت.
وتیشی، داوا لە لایەنە بەشدارەکانی دانانی دەستووری عێراق و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق ده‌كه‌م، بە گرنگییەوە لەو پرس و کێشەیە بڕوانن و بە زوویی هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن، بە ڕەچاوکردنی داوا و مافی مەسیحییان و ئایینەکانی ديكه.
ڕاشیگەیاند، یەكێک لە بنەما دیارەکانی ئایینی ئیسلام ئەوەیە: بە زۆر ئايين بەسەر کەسانی دیکە نەسەپێنرێت. دڵنیام ئێوە هاوکارێکی زۆر باش دەبن، چونکە ئێوەی پیاوانی به‌ڕێزى ئایینی ئیسلام، هاوکار و پارێزەری بەهێزن بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیيانە لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق.