بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان گۆڕانکاریی لە ژمارەیەک پۆستدا دەکات

  2024-07-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسایشی گەرمیان گۆڕانکاری لە ژمارەیەک لە پۆستەکانیدا دەکات و سەرچاوەیەکیش دەڵێت: "ئەمە وەجبەی یەکەمی گۆڕانکارییەکانە و گۆڕانکاریی تریش دەکرێت"

بەپێی زانیارییەکان، کۆمەڵێک گۆڕانکاری زۆر لە پۆستەکانی ئاسایش لە گەرمیاندا کراوە، لەوانە:
 
- عەقید: عوسمان حەمەڕەشید، لە بەڕێوبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفرییەوە دەبێتە بەڕێوبەری بەشی ئاسایشی کەلار.
 
- عەمید: شەماڵ عەبدولرەحمان، لە بەڕێوبەری یاریدەدرێتی ئاسایشی دوزخورماتووەوە دەبێتە بەڕێوبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری.
 
- ملازم: سۆران عوبێد، دەبێتە بەڕێوبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی خورماتو.
 
- عەقید: عوسمان محەمەد، لە بەشی ئاسایشی کەلارەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەشی دامودەزگا.
 
- عەمید: دڵشاد وەهاب، لە بەشی دامودەزگاوە دەگوازرێتەوە بۆ بەشی کەسێتیی.
 
- موقەدەم: ئارێز عەلی، لە بەشی کەسێتییەوە دەگوێزرێتەوە بۆ یاریدەدەرێتی ئاسایشی ناحیەی مەیدان.
 
- رائید: ساڵح چاوشین، لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی مەیدانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناو بەڕێوبەرایەتی.
 
- موقەدەم: هیوا عەلی، لەبەشی چاودێرییەوە دەگوازرێتەوە بۆ یاریدەدرێتی ئاسایشی سەرقەڵا.
 
بەوتەی سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گەرمیان، ئەم گۆڕانکارییانە بەردەوام دەبن بەشێوەیەکی دەوریی و ئەوەیشی کراوە وەجبەی یەکەمی گۆڕانکارییەکانە.

سەرچاوە: رادیۆی دەنگ 


ڕیکلام