کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: نابێ هیچ هێزێکی سیاسیش پاساو بداتە وڵاتانی دراوسێ بە بۆردومانکردنی هەرێم

  2024-09-06  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر بۆردومانە بەردەوامەکانی تورکیا لە قوڵای خاکی هەرێم، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان نیگەرانی خۆی دەردەبرێت و دەڵێت، "نابێ هیچ هێزێکی سیاسیش پاساو بداتە وڵاتانی دراوسێ بە بۆردومانکردن و کوشتنی بە ناحەقی هاووڵاتیانی هەرێم".

دەقی راگەیەندراوی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان :

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
و وێرانکردنی گوند و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنیی لەلایەن درۆن و فڕۆکەوە، بەداخەوە خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی ڕۆژانە.

ئەم دەستدرێژیی و بەقوربانیکردنەی خەڵکە بێتاوانەکەی هەرێم، لەسایەی بێدەسەڵاتیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و بێدەنگیی حکومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئەرکی هەردوو حکومەتە کە هەنگاوەکانی کوتایی هێنان بەم دۆخە بگرنەبەر و ئەوان بەرپرسیارن لە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان.

نابێ هیچ ھێزێکی سیاسیش پاساو بداتە وڵاتانی دراوسێ بە بۆردومانکردن و کوشتنی بە ناحەقی هاووڵاتیانی هەرێم.

ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە توندی ئەو دەستدێژیی و تاوانانە مەحکوم دەکەین.

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
٥/٩/٢٠٢٤