وەزارەتی پەروەردە لە نوسراوێکدا ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکاتەوە و ئاماژەبەوەدەکات کە پێویستە بەرزوترین کار مامەڵەی ئەو مامۆستایانە تەواو بکرێت کە لە وانەبێژەوە دەکرێن بە گرێبەست
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: رۆژەی دەستبەکاربوونیان لە ١/٩/٢٠٢٤دەبێت و فەرمانی دەست بەکاربوونیان بۆ دەربچێت
هاوکات کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد کە، مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٤وە بە شێوەی گڕیبەست بۆیان هەژماردەکرێت.
باسی لەوەشکردوە، پێویستە سەرجەم ئەو مامۆستایانەی بوونەتە گرێبەست لەماوەی ١٠ رۆژدا مامەڵەکانیان تەواو بکەن.