ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بارەی بودجەی عێراق كۆدەبێتەوە

  2020-09-16  | 
دۆسیە:  سەرۆکی حکومەت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت و گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق دەكرێت و باس لە گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغداش دەكرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانرایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بە رێگەی ڤیدیۆكۆنفرانس بەڕێوە دەچێت.

وا بڕیارە كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی بەڕێوە بچێت و  39 هەمین كۆبوونەوەی ئاسایی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. 

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە وتەبێژی حكومەت رایگەیاند: خستنەڕووی پوختەی رێرەوی بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە بوودجە و وزە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
 
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە پوختەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 عێراقی فیدراڵ دەخرێتەڕوو بابەتی داڕشتنی بنەما ستراتیژیەكانی گشتی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەخرێتەڕوو.