لیژنه‌ی په‌روه‌رده لە پەرلەمانی کوردستان، به‌دواداچوون بۆ پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان ده‌كات.
نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشهمه 2020/10/20، شاندێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرۆکایەتیى موسلیم عەبدوڵڵا قەسرێ جێگری سەرۆکی لیژنە و ئه‌ندامیه‌تیى شەمۆل ئاشتی و حەسیبە گەردی و ئاشنا عەبدوڵڵا ئەندامانی لیژنەكه و د.مدحت سلێمان ڕاوێژکاری لیژنەكه، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووە و له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووریییەوە پێشوازییان لێكراوە .
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌دیدارێكدا چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌مووچه و شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی زانكۆ و مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوە، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین .
ئەوەش خراوەتەڕوو کە شاندی لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان داوایان له وه‌زیری دارایی هەرێم كردووە، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشانه بكات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بدات، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشهكانیداوە و جه‌ختی لەوە كردووەتەوە كه ئه‌وه‌ی له‌توانادابێت به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان درێغی ناكه‌ن .
هەر لە راگەیەنداوەکەدا هاتووە، له‌به‌شێكی دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، بابه‌تی مامۆستایانی وانه‌بێژ و دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كان، گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.