کونسوڵخانەی ئێران راگەیەندراوێکی لەبارەی پێدانی ڤیزا بڵاوکردەوە

  2020-10-29  | 
هەولێر
کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی پێدانی ڤیزا بڵاوکردەوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، ڕاگرتنی ڤیزای گەشتکردن بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دوورە لە راستییەوە.

کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەنگۆی ڕاگرتنی ڤیزای گەشتکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کۆردستان بۆ ئێران هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ئاشکراشیکرد، لە ٢١ی٣ی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، ١٩ هەزار و ٩٣٥ ڤیزای گەشتکردنی پێویست بۆ کەسانی نەخۆش و خوێندکار دەرکراوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سەرەتای تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە تائێستا، سێ دەروازەی سنوریی ئیران بەڕووی ئەو کەسانەی کە ڤیزای نەخۆش، بازرگانی و خوێندنیان هەبووە، کراوە بوون و جگە لە ڕۆژانی پشووی فەرمی، هاتووچۆ هەر هەبووە.

کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر دووپاتیشیکردووەتەوە، هەواڵەکان لەسەر دەرنەکردنی ڤیزا دوورە لە راستییەوە، بەڵام ڤیزای گەشتیاری هێشتا کێشەی هەیە و دەرناکرێت و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.



ڕیکلام