سەعدی پیرە: لەبەشێکی هەرێم تورک سێل کاردەکات و تورکیا حکوم دەکات

  2020-10-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند لەبەشێکی بادینان تورکیا حکوم دەکات و تەنانەت هێڵی پەیوەندی تورک سێل کاردەکات نەک کۆڕەک و ئاسیاسێل.

سەعدی ئەحمەد پیرە لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی پەکەکە ڕایگەیاندوە پێشوازی لە بانگەوازی موراد قەرەیڵان دەکەن بۆ ڕوونەدانی شەڕ چونکە شەڕ ماڵوێرانکەرە.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتوشیەتی لەم باردودۆخەدا باوەڕناکەم شەڕ لە نێوان پارتی و پەکەکە ڕووبدات بەڵام هەر لایەک هێزی خۆی دەجوڵێنێت ئەوەش لە بێ متمانەیدایە.

سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکردوە ئەگەر ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاویکردەوە کە چەند باندێکیان گرتووە با بە بەڵگە نیشانی بدەن چونکە ئەندامەکانی یەکێتی ناتوانن کوێرانە پشتگیری بکەن.

لەبارەی رێکەوتنی شنگالیشەوە سەعدی پیرە وتی ئێمە لەگەڵ رێکەوتنێکداین کە ئێزدییەکانی شنگاڵ قبوڵی بکەن بەڵام ئەوەی ئێستا دیارە ئێزدییەکانی شنگاڵ ئەو رێکەوتنەیان پەسەندنەکردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە موراد قەرەیڵان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە داوایکرد رێگری لە شەڕی نێوان پارتی و پەکەکە بگیرێت ئەگینا شتی مەترسیدار ڕوودەدات.


ڕیکلام