دەست بەسەر 48 ئۆتۆمبێلدا گیرا كە 24یان "سكراب" بوون

  2020-11-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ سێشەممە ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژئاوای نەینەوا دەستیان بەسەر 340 تۆن كەرەستەی ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاوە (سكراب)دا گرتوە هەوڵدراوە بە قاچاخ رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

ئاسایشی نیشتیمانی رایگەیاند، لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، دوای بەدەستهێنانی فەرمانی دادوەر، دەستیان بەسەر 24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گرتووە كە 24 ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاوە (سكراب)یان هەڵگرتبوو، بەنیازبون بە قاچاخ بۆ هەرێمی كوردستان بیگوازنەوە.

ئەوشەی راگەیاندووە لەو چالاكیەیاندا شۆفێری سەرجەم ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەستگیركراون و وتەیان لێوەرگیراوە، دانیشیان بەوەداناوە، كاری قاچاخچێتی دەكەن و بەنیازبون ئەو ئۆتۆمبێلە سكرابانە بە یەكێك لە بازرگانەكانی هەرێمی كوردستان بفرۆشن.