هۆشیاری دەدرێت لە بەکارهێنانی تەلی حاجەت شۆردن

  2020-11-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەبارەت بەمەترسی بەکارهێنانی تەلی حاجەت بۆسەر تەندروستی مرۆڤ هۆشیاری دەدرێت، چونکە مەترسی هەیەتێکەل بە خواردن بێت لەو دەفەرانەدا .

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە مەترسییەکانی کەمتەرخەمی لە بەکارهێنانی تەلی حاجەت شۆردن دەدات و رایگەیاند "پێکهاتەی تەلی شۆردنی حاجەت (ئەو دەفرانەی خواردنیان تیادا ئامەدەکرێت) لەوردە ئاسن پێکهاتوە بۆیە پێویستە بەوریاییەکی زۆرەوە بەکاربهێنرێت چونکە هەندێک جار پارچەی لێ دەبێتەوە و تێکەڵی خواردن دەبێت ئەمەش لەشی مرۆڤ توشی ژەهراوی بون دەکات" .

ئاماژەی بەوەشکرد لەکاتی قوتدانی تەلەکە لەگەڵ خواردنەکان، ئەگەری زۆرە لە بۆرییەکانی هەناسە، ڕیخۆڵە یان دیواری گەدە بچەقێت، دەبێتە هۆی هەوکردن و دروست بوونی برین .

وتیشی "تەلی حاجەت لەکاتی چوونە لەناو گەدەدا لەگەڵ ترشەکان کارلێک دەکات و بەدروستکردنی ماددەی نوێ دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون و بەرزبوونەوەی تۆکسین و ڕێژەی کانزا قورسەکان لە جەستەی مرۆڤدا" .

لەشکەر حەمید رونیشیکردەوە، لەبەر ئەو کاریگەریانەی لەسەر تەندروستی مرۆڤ، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و تەندروستی سلێمانی ڕێگری لە بەکارهێنانی تەلی حاجەت دەکەن لە شوێنە گشتییەکان وهەروەها پێشیانوتراوە نابێت مەنجەڵی تیڤاڵی و سینی داخوراو بەکاربهێنن .

داواشی لەخانمان کرد بۆ سەلامەتی تەندروستی خۆتان و خێزانەکانتان، لەکاتی شۆردنی دەفرەکان و پێداویستییەکانی دیکەی ئامادەکردنی خواردەمەنی بەوریاییەکی زیاترەوە تەلی حاجەت بەکاریبهێنن، تا لە مەترسی پارچەبون و تێکەڵ بونی بەخواردنەکان پارێزراوبن .

سەرۆکی لیژنەکان کە هاوکات ئەندازیاری خۆراکە، هۆشیاری بە دوکان و ئەو شوێنانە دەدات کە خواردن تیایدا ئامادە دەکرێت و ڕایگەیاندووە، بۆ خاوێنکردنەوە و شۆردنی ئەو دەفر و پێداویستیانەی لە ئامادەکردنی خواردەمەنیدا بەکاردەهێنرێت ئەو تەلی حاجەتە بەکارنەهێنن کە لەوردە ئاسن دروستکراوە، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە .



ڕیکلام