قەرەیلان ناوەڕۆكی نامەیەكی مام جەلال بۆ پەكەكە ئاشكرا دەكات

  2020-11-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
موراد قەرەیلان ئاشكرای دەكات لەدوای شەڕی كوەیت مام جەلال داوا لە پەكەكە دەكات نوێنەریان لە شاندێكی هێزە كوردیەكان بەشداری بكات بۆ ئەوەی سەردانی ئەمریكا بكەن، ئەوانیش قسەكەیان نەشكاندووە.


موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئاشكرای دەكات كە لەدوای شەڕی كوەیت مام جەلال داوای لێكردوون نوێنەریان بنێرن بۆ ئەمریكا بۆ ئەوەی قورسایی كورد زیاتر ببێت. 

ناوبراو لە دیدارێكیدا لەگەڵ میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی ئاشكرایكرد، لە دوای شەڕی كوەیت، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای كردبوو كە شاندێكی پێكهاتوو لە نوێنەرانی هەر چوارپارچەی كوردستان سەردانی واشنتۆن بكات، پەكەكەش لەو شاندەدا جێبگرێت. 

ئەو روونیشیدەكاتەوە لەوكاتەدا ئەوان رەتیان كردووەتەوە بەشداری ئەو شاندە بكەن بەهۆی ئەو شەڕەی كە توركیا "بەپشتیوانی ئەمریكا و ناتۆ" لە دژیان كردویەتی. 

قەرەیلان روونیشیدەكاتەوە مام جەلال نامەیەكی بۆ پەكەكە ناردووە و تیایدا وتویەتی:  ئەگەر پەكەكە بەشداریی لەو شاندەدا نەكات ئەوا، ئەو شاندە قورسایی و بایەخی خۆی لەدەست دەدات بۆیە پێویستە بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی باشور، بەشداریی لەم شاندەدا بكەن. 

سەركردەكەی پەكەكە رونیشیدەكاتەوە ئەو نامەیەی سكرتێری كۆچكردوی یەكێتی ئەحمەد بامەڕنێی  ئاگاداری ئاگاداری بووە لە هەوڵەكانی مام جەلال ئاگادار بووە. 

ئاشكراشیكردووە ئەوان قسەكەی مام جەلالیان نەشكاندووە و كەسێك بە ناوی عیسمەت شەریف ڤانلی وەكو نوێنەری پەكەكە لەو كاتەدا لە ناوشاندەكەدا چووەتە واشنتۆن و پەیامەكەی پەكەكەی لەوێ خوێندووەتەوە.


ڕیکلام