پاش شەش مانگ دوو گەنجی كاكەیی لەدەستی داعش رزگاركران

  2020-11-30  | 
پاش شەش مانگ دوو گەنجی كاكەیی لەدەستی داعش رزگاركران
فۆتۆ: ئاسایشی گەرمیان
گەرمیان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان، پاش شەش مانگ دوو گەنجی کاکەییان لەدەستی داعش رزگارکرد.

ئاسایشی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان دوو گەنجی كاكەییان رزگاركرد، كە شەش مانگ لە مەوبەر لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە لەلایەن بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیانەوە سەرپەرەشتی کراوە و توانراوە بەسەرکەوتویی جێبەجێ بکرێت.