سوفیان جەلال: ماسییە مێروولەیە ھەنگە

  2020-12-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕۆستەم ئاغالە

کەی کێشەیە ھونەرمەندەکە  بناسم یا  لە کەسایەتی تێبگەم . ڕادەمینێم ، دەروازەی تابلۆکانی ڕامدەگرن و چێژیان لێدەبینم ، بە جۆرێک کە حەزمدەکرد تابلۆی من بوونایە.

داھێنەر یٔەوکەسەیە سەرنج دەدا . لەسەرنجەوە داھێنان  دروست دەبێ ، سەرنج چەقی داھێنانە . داھێنان کاری مرۆڤی ھۆشیارو ھەستیارە نەک زیرەک . داھێنان کاری خۆشویستنە نەک ترس . داھێنان کاری شێتە نەک عاقل.

بیکاسۆ و زۆر لە فیلەسوفانی رەخنەگری ھونەری شێوەکاری داھێنان  بە دۆزینەوە پێناسە دەکەن . پێموایە بێ سەرنجدان و ڕامان ، داھێنان نایەتە یٔەفراندن . دۆزینەوە بەرھەمی سەرنجی یەکەمە.

سوفیان سەرنجی لەو شتانەو لەو فۆرمانە لەو  رووبەرانە و لەو زیندەورانە دایە کە بۆ زۆرینە شایەنی سەرنج و تەماشاکردن نیە .بەقاچ پاندەکرێنەوە بەدەست دەکوژرێن بە تۆڕدەگیرێن مرۆڤ زۆردەنازێ بەجەستەو بوونی خۆی.

لای سوفیان  یٔەوانە شایەنی سەرنج بونە؛ وەکی مەلۆی پەرێز یا  قەسەلی دروێنەکراو. وەک ماسی بەسەریٔاوکەوتوی  قڕکراو، ھەنگی سەرلێشێواو، مێرولەی برسی کارکەرو بەھێزی ژێر پێی بەھێزەکان.

تەنھا سەرنجەکە بە رووتی نابێتە داھێنان . دەبێ وەک راوچییە کی کارزان بی . دارشتن لە چ فۆرم و کامە شێواز بێ؟ تەکنیکی چی بۆ یٔەو فۆرمە دەگونجێ ؟ ساتی کردنی لەو زەمەنە نوێخوازیە شتێکی زۆر سادەو کۆپیە؟

وەڵامی تایبەتمەندی یٔەو رەگەزانە ،  کارەکانی سوفیان پێمان دەداتەوە . یٔەو شتی زۆر سادەی ھەڵبژاردووە زۆر لە خۆ کردن نابینیت . سەرنجی لەو شتانە داوە فۆرمی ناسراو و لەبەرچاوانن ، بەڵام دارشتنەوەی بە توانایە کی یٔەکادیمی و تەکنیکی بەرز و نزمی فۆرمی سێبەرو روناکی ھەڵترۆقاوی بۆمان نەخشاندیە . وامان لێدەکات کاتێکی زۆربمێنینەوە ھەستێکی پاسیفمان  لە بەرانبەر تابلۆکانی ھەبێ . یٔەگەر تابلۆیەک  بیست کاژێر یٔیشمان لەسەرکردبێ بۆ بینەرێک  بۆ  سەرسامێک  دە خولەک ڕادەوە ستی یا کەمتر  ، تا یٔێرە یٔەو ھاوکێشەیە زۆرکەمە بۆ کاتی کاری ھونەرمەندەکە و مانەوەی بینەر بیست کاژێر بە دەخولەک زۆر نابەرانبەرە ، بەڵام بۆ ڕۆژانی دوایی ھەمان بینەر دوو جار زیاتر لە یەکەم جار وورد تر دەبێتەوە لە تابلۆکە دوای دەیان بینەری تر دوای سەدانی تر دوای ھەزارانی تر ملیۆنی تر لە تابلۆی فانکوخ رادەمینێن  کە یەک خولەکی کاری شێوەکارەکە  دەبێتە ھەزار کاژێری سەرنج و ڕاوەستانی بینەر .
سوفیان ماوەی زۆر ماوەتەوە تا تابلۆکانی دروستکردوە چونکە بە رێکەوت نایانسازێنێ.

گەورەیی پێوانەی تابلۆکانی بۆتە رەگەزێکی زۆر بەھێز لە دروستکردنی بیناسازی تابلۆکانی کە ھەست بە رووبەر و دەشتێ دەکەی . نەک قۆلتێ یا گردو شیوی بەردەڵان وقەسپۆک ، خۆشی وچێژبینین دەچێژی ، زۆر جار رووبەری تابلۆی گەورەم بینیوە ھونەرمەندەکە پێنەوەستایە یا خۆی بۆ کۆنترۆل نەکراوە تا تەواوی بکا  بە شێوەی یٔەبستراکت ملی ناوە لە تەواوکردنی ، یا زۆرجار پێوانەی گەورە بۆتە بەزین و شکستی ھونەرمەندەکە ، بەکۆمیدیا  یا پۆستەری یا کاریکاتۆری یا فیگری تێکشکاندوە بەبێ  یٔەوەی ھاوسۆنگەی  لە کۆنتراست و ستایلی یەکێتی  تابلۆکە بوبێ . سوفیان یٔەویان نیە زۆر سەرکەوتوانە کاری خۆی گەیاندۆتە سەر کەنار و بن کەپر.
 
تابلۆی ماسییە قڕلێکەوتوەکان 

دوو تابلۆی لەو بابەتە خولقاندوە ھەر تابلۆیەکیان لە دووبەش پێکھاتووەو ھەر پارچەیەکیان درێژی سێ مەترە ،  درێژی تابلۆکان شەش مەتر درێژن و دوو مەتر پانییەتی. بە کەرستەی تێکەڵ یٔیشی کردووە تا ماسیەکان لەسەر ڕووی تابلۆکە بەرزبن و لە ماسی یٔاسایی نزیک ببنەوە . سەرەتا باگراوندو پشتێکی سادەی داناوە دواتر ماسییەکانی بە کەرستەی رەق جێگیرکردوەو رەنگی یٔەکرەلیکی بەکارھێناوە بۆ یٔەو تابلۆیانە ‌و یٔەوەش ھۆکاری ھەنە :
یەکەم : ڕووبەری یٔەو تابلۆیانە زۆرن وخەرجییەکی باشی دەوێ بۆ کڕینی رەنگەکان بەتایبەتی رەنگی چەور گرانتر دەکەوێ . ھۆکارێکی تر بۆ یٔەکرەلیک بۆ یٔەو جۆرە کارە یٔەوەیە پێکھاتەی کەرستە میکسانە زۆر گونجاوە لە خێرا ووشک بونەوەی دواتر یەکگرتنی لەگەڵ کەرستەی ژێری ، چونکە یٔەکرەلیک توخمی نوسانی ھەیە کەرستەی لاستیکی پێوە لە ھاو شێوەی  سیلیکۆنە . رەنگی یٔاکرەلیک لە خزمەتی سروشتی کارو یٔابوری دایە ‌بۆ یٔەو تابلۆیانەو یٔەوانی تریش ، بۆمان بۆتە تەکنەلۆجیایەکی زۆر پێشکەوتوو و تەندروست . ھونەرمەند زۆر یٔازایانە و کارزانانە ( پرۆفیشناڵانە) یٔیشی کردووە لە پرکردنەوەی ڕووبەری فراوان و باگراوەندەکانی کاری یٔەبستراکتن . خۆ ھەر کاتێ بەشێ لە واقیعی سروشت وەربگرین تابلۆیەک یا فۆتۆیەکی یٔەبستراکت دەبینین . دواتر فۆرمی ماسی کێشاوە و باگراوند لە پێناو فۆرمی واقیعی یا ناوەرۆک لە پێناو شێوە ، یەکتریان دروستکردوە . یٔەوەش سەرکەوتنی کارێکی ھاوچەرخە یا کاری سوفیانە.

سوفیان  یٔایدیایەکی قوڵی لەوچەشنەی کردۆتە فەلسەفەی خۆی بۆ داڕشتنی تابلۆکانی . لە ماوەی سالێکدا شێوەکارێکم بینیبێ ژیانی یٔاوێتەی رەنگ و کارکردن بێ لەناو مالێکی شێواو لە پێناو کات و شێوەی یٔیشکردنی خۆی ، سوفیانە .
دووجار سەردانی ستۆدیۆکەیم کردووە ،  لە ھاوین و پاییز . لە ھاوین ماسی سەریٔاوکەوتوم بینی و لە پاییز  شارە مێروولەم بینی . مۆتیفی  ماسیەکانی  وا خولقاندووە بۆن ساردی ماسییان لێدێ ، تیشکی گزنگی بەیان دەدروشیێتەوە لە نزیک دەربەندێ ، لەگەڵ خۆرھەڵاتن نەورەس و لەق لەقەکان دێن بیانخۆن . کاری ماسییەکانی یٔەوەندە ھارمۆنیە ھەست بە کپی و ھەژاری  میوزیکێکی شمشاڵی قالە مەڕەدەکەی . یٔەو جینۆسایدەی (کوردی ماسی)یە چییە؟ لەسەر شاخ بێ لە سەر زەوی بێ لە  دەشتێ بێ لە ماڵ بێ لە ژێریٔاو بێ ھێرشت بۆدەکرێ و یٔەنفال دەکرێت و جینۆسایید بریاربووە . ماسیەکان جولەکەن کوردن یٔیزیدین یٔەرمەنن یا توتسی؟
 
جیھانی مێروولان و ھەنگان و ماسییان بوونەتە پۆپی کۆنسێپتی سوفیان جەلال . لە حیکمەتی ژیانی بونەوەران نزیک دەبێتەو دەچێتە قوڵایی پەیوەندی مرۆڤ و خۆی لەگەڵ بونەوەرەکان . یٔەو بوونەوەرانە زۆر لە مروڤ زیرەکترو یٔیشکەرترو وردترن و کۆمەڵایەتی ترو یەکسانترن . لە پێناو ھەمووان کاردەکەن لە پێناو یەکتر نەک لە پێناو خود وخود ، وەک ووتەنی ( سەمەدی بەرھەنگی – یٔەگەر نان ھەبێ بۆھەمووان ، دەنا با نەبێ ).

مێروو یا ھەنگ بە سیستەمترو دیسپلینترن لە  پێکھاتەی جەستەیی و کارو کارگێریدا ،  لە مرۆڤ یٔالۆزترو بە نھێنی ترن . کە زۆر جار زۆر کەس باسی موعجیزەی پێکھاتەی مرۆڤ دەکەن . مرۆڤ لە ڕۆژھەڵات سەرنج و بیری پاکتاوکردیە ، قسەی ھەر لەسەر پیاو و نووشتانەوەی ژن و وچێژو یٔاین و وژیانی قیامەتە . سەرنجی بۆ ماف و بوونەوەرکانی تر نیە ھەمویان دەکەن بە  قوربانی لە پێناو مرۆڤ . بەڵام دەبێ بزانین ھاوسەنگی و مانەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی بە ھەنگەوەیە ، یٔەوە سەوزایی ھێشۆتەوە و پیتاندن دروستدەکا . بە نەمانی دارەکان ژیان کۆتایی دێ مرۆڤ قڕی تێدەکەوێ. 

تابلۆی مێروولەکان و ھەنگەکان

جیھانی مێروولان سیستەمی یەکسانی و ھاوسەنگیە لە کار و مافدا ، جیاوازی نییە لە نێوان مێروولەکاندا . بە ھەموویان کاردەکەن بۆ کۆمەڵگایەکەیان و کەمترین خواردنیش بەشیان دەدرێ لەوانەیە بێ خۆراک بێ مووچەش کاربکەن . یٔێمەی مرۆڤ لە داگیرکاری لە ڕەگەزی مێرولانین ، نەک لە کاری سەربەخۆییدا. بە بێ سەرۆک کاردەکەن و رێگا ھەڵە ناکەن و رێگا ناشێوێنن و ھاتۆچۆ ناخنکێنن.
یٔەرستۆی بیرمەند وتوویەتی  ( بەیەک ھێڵ و رێگای راست دەڕۆن ، ھیچ مێروولەیەک ڕێگا ناگرێ  لە رێگای خوشکەکەی ). لەبەر چاوی یٔێمە مێروولەکان زۆرلەیەک دەچن . بەڵام بە ھەزاران جۆریان ھەیە . لە منداڵیم و یٔێساش یاری زۆر لەگەڵ مێروولە دەکەم . بیرمە دە ساڵان بووم مێروولەم دەگرت و ماوەیەک زیندانیم دەکرد یا لەدووری شارەکەی فرێمدەدا دەگەڕاوە شوێنی کارو سوپاکەی ،  یا بارەکەیم لێ دەستاند یا ڕامدەکیشا . یٔەو شتەی بە ددانیان ڕایدەکێشن  یا بەرزی دەکەنەوە سێ جاران لە کێشی خۆیان زیاترە . کەی مرۆڤ توانای یٔەوەی ھەیە . فیلمی ( پیاوی مێروولە ) لە دەرھێنانی (پێتوون ریید-٢٠١٥) کە مرۆڤ دەبێتەو مێروولە و بە سیستەمیکی باشتر دەژی و بەرگری دەکا ، وەک یٔەوەی ھەیەتی . یا تابلۆی (عەلی سدیق) شێوەکارێکی کوردە تابلۆکەی لە کۆلێکشنی مۆزەخانەی یٔاغالەیە ، مرۆڤەکان بونەتە مێروولە و ژینگە پیس بووە بە کارگەکان و یٔۆتۆمبێل و جەنگ و تەکنەلۆجیاوە ،‌ تاکە دەرباز بوون لەو تێکقژان و یٔالۆسکاویە بوونە بە مێروولە . بوون بە مێروولە لە پێناو تەنھاییە. 

سوفیان  بە تەکنیکێکی  زۆر ورد بەرجەستەی مێرولەکانی کردیە یٔەگەر ڕووبەری تابلۆکی سێ مەتر بێ و سێ مەتر لێی دورکەوینەوە تەنھا تابلۆێکی یٔەبستراکتی روتەڵەیی دەبینین لە تۆناتی ڕەنگی خاکی و  یٔۆکەری  ، لەگەڵ ھەندێ  خالی بۆرکەلە یا خۆلەمیشی.

دواتر زۆر لە خۆت مەکە بە یٔاسپایی بۆ بەردەم تابلۆکە ھەنگاو بنێ چاو ببڕە شارە مێروەکان  وەک کارێکی D٣ دێتە نیگا . قەتاری مێرولان دەبینی  و بە کۆمەڵ و جووت و تاک کاردەکن و ڕاوەستان و پشودان نیە  . سوفیان خۆی وەک  مێرولەیە.

ھونەرمەند زۆر ھۆشیارانە کاری لەسەر بابەتەکەو تەکنیک و زال بوون بەسەر یٔەو ڕووبەرە گەوریەدا کردیە .تا قوڵ دەبیتەوە بە چاوێکی تیژ ھەست بەتواناو داھێنانانەکەی دەکەی گەر یٔەوداھێنان نەبێ داھێنان چۆنە؟؟؟
ھەروەھا ھەنگەکانیش رەفتاریان زۆر ناسراوە و شێوەی کاریان فرینە نەکە پیادەی سەرزەوی ھەندێ  جۆری مێرولە فرینیشیان ھەیە .. سەیرە . جیاوازیان زۆرە لە بەرھەم و سوود و کاری ژینگەدا میرولەکان ھەمیشە پێان وتراوە داگیرکار و وێرانە و زیانبەخش.   چ لە ماڵ یا دەشت و کێلگەکان  ... یٔەوان یٔیمریالیزم و ھەنگیش خێرو بەرەکەت ، چونکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان کاردەکەن ، دەرۆن بۆ لە بنھێنانی سەوزای یا وشک کردنی گولێ یا درختێ یا کێلانی کێلگەی گەنمێ . بەڵام ھەنگ بۆ یٔێمە خۆرکە و  تەندروستیە ، پیتاندنە بۆ دارەکان میوەکان و جووت کردنی زۆر خۆراکی تر . سوفیانیش لەو رفتارانە یٔاگادارەو و یٔاشنای جیھان بینینیانە و یٔەو بەر لە یٔێمە  ژیانیان سەرنج دەدات و داھێنانیان لەسەر دەکات . بە ببیرو ھەستی خۆی شارە مێروان و کورە ھەنگان و رەوەماسیانی  سەر یٔاو کەوتومان پێشکەش دەکات .


ڕیکلام