لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا لە رۆژی شەممەی داهاتوو خوێندنی خوێندکارانی پۆلی 12 دەستپێبکاتەوە و بگەڕێنەوە بۆ پۆلەکانی خوێندن.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لە کۆبونەوەی لیژنەکەدا بڕیاردراوە رۆژی 2 ی شوبات دوبارە کۆبونەوە بکرێت و ئەگەر دۆخەکە رێگەبدات لەرۆژی یەکی سێ پرۆسەی خوێندنی سەرجەم قۆناغەکان دەستپێبکاتەوە.
وتیشی وەزارەتی پەروەردە پلانی تایبەتی خۆی هەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا پلانەکە ئاشکرادەکات بۆ ئەوەی خوێندکاران و مامۆستایان بەرچاویان رونبێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند بڕیاردان لەسەر دەستپێکردنەوەی قۆناغەکانی خوێندن لەسەر راپۆرتی وەزارەتی تەندروستییە.