لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر رێگای کەلار – گردەگۆزینە کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممه ١٣ی١ی٢٠٢١، لەسەر ڕێگای کەلار - گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری مازدای پیکاب کۆنتڕوڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بەدوو ئۆتۆمبێلدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی ئەو رووداوە کەسێک کە سەرنشینی مازدا پیکابەکەبوو، بەناوی (هاوکار ابراهیم وەیس ) لەدایکبووی 2001 و دانیشتووی گوندی شێخ لەنگەر گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەشی بەسەختی برینداربووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە، دوای چارەسەری پێویست بۆبریندارەکە لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.