تورکیا: پاشەکشە لە کڕینی سیستمی موشەکی S400 کارێکی زۆر قورسە

  2021-01-14  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، کشانەوەی وڵاتەکەی لە گرێبەستی کڕینی سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ ڕوسی زۆر قورس و ئەستەمە، بەڵام هیوای خواست کێشەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکات.

ئاکار ڕایگەیاند، لە ئێستادا وڵاتەکەی لە گفتوگۆی بەردەومدایە لەگەڵ ڕوسیادا بۆ بەدەستهێنانی کاروانی دووەمی سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی.

وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسانی بیانی لە ئەنگەرە ڕایگەیاند "کشانەوە لەو خاڵەی کە پێی گەیشتوون زۆر قورسە، داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەین دەستبەرداری زما نی هەڕەشە و سەپاندنی سزا و گەمارۆ بێت".

خلوسی ئاکار ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن، ئەگەر لایەنی ئەمریکی دەیەوێت چارەسەری ناکۆکییەکان بکەن.

ئەو وتانەی وەزیری بەرگری تورکیا لە کاتێکدایە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مانگی ڕابردوو سزای سەپاند بەسەر دەستەی پیشەسازییە سەربازییەکانی تورکیا و سەرۆکی دامەزراوەکە و ٣ فەرمانبەری دیکە، دوای ئەوەی ئەنکەرە سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕوسیا کڕی.

لە بەرامبەر ئەو هەڕەشە و گەمارۆیانەی ئەمریکا، تورکیا دەڵێت کڕینی سیستمی موشەکی بەرگری ئاسمانی لە ڕوسیا پێویستە، ئەگەر بێت و نەتوانن سیستمی دژە ئاسمانی دیکە لە هیچ دەوڵەتێکی دیکەی هاوپەیمانی نانۆ بکڕن.

هاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت، موشەکی سێش ٤٠٠ ڕوسی دەبێتە مەترسی لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری (ئێف٣٥)ی و سیستمی بەرگری پەیمانی باکوری ئەتڵەسی کە تورکیا خۆی ئەندامە تیایدا، بەڵام ئەو وتانە لەلایەن ئەنکەرەوە ڕەتدەکرێتەوە.



ڕیکلام