کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستی نوێی نمایش کرد

  2021-01-15  | 
جیهانی
کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستی نوێی نمایش کرد
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستی نوێی نمایش کرد کە بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە بەهێزترین موشەکە لە جیهاندا.

لە رێوڕەسمێکی سەربازیدا کە بەبۆنەی کۆنگرەی حزبی کرێکار-ی دەسەڵاتدار رێکخرابوو، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بە گەورەترین دوژمنی وڵاتەکەی لە قەڵەمدا و ئاشکراشیکرد، بەشێوەیەکی بەرفراوان پەرەیان بە بەرنامەی ئەتۆمی داوە.

هەر لە رێوڕەسمەکەدا موشەکێکی بالیستی نوێ نمایش کرا و ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوریش رایگەیاند، موشەکەکە بەهێزترین موشەکە لە سەر ئاستی هەموو جیهان.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو جۆرە موشەکە لەڕێی ژێردەریاییەوە ئاراستەی ئامانجەکان دەکرێت و توانای پێکانی ئامانجەکانی لە دەرەوەی سنورەکانی کۆریای باکوور هەیە.

بەوتەی چاودێرانی سیاسیش، ئامانج لە نمایش کردنی ئەو جۆرە موشەکە لەم کاتەدا، پێشاندانی هێز و توانای سەبازی کۆریای باکوورە و گەیاندنی پەیامێکە بە جۆ بایدن  سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی ٢٨ هەزار و ٥٠٠ سەربازی کە کۆریای باشوور جێگیرکردووە و بنکەیەکی سەربازی گرنگیشی لە ژاپۆن هەیە.



ڕیکلام