نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

  2021-01-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوت چەند رۆژێکە بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 54 دۆلار 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 52 دۆلار و 6 سەنت فرۆشراوە و نرخەکەش بەردەوام ڕوو لە دابەزینە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەتا گەیشتە 57 دۆلار، کە ئەوەش بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو بەرزترین نرخ بووە تۆمارکرابێت.

بەڕای شارەزیانی بوارەکە هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ بڕیارەکەی سعودیە دەگەڕێتەوە کە ڕایگەیاند بڕی یەک ملیۆن هەناردەکردن کەمدەکاتەوە


ڕیکلام