کەمێک پێش ئێستا برینداری تەقینەوەکەی هەفتەی ڕابردووی گوندێکی ناحیەی زینانەی سەر بە قەزای کفری لە نەخۆشخانەی بەخشین گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری ژیان ڕایگەیاند بریندارەکە ناوی رزگار یاسینە و تەمەنی 38 ساڵە و پێشەی شوان بووە و رۆژی 12 ی ئەم مانگە بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە لەگەڵ گەنجێکی دیکە برینداربوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە.
لەدوای تەقینەوەکە گەنجەکەی دیکە گیانی لەدەستداو ئەمیش پاش پێنج رۆژ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
تەقینەوەکەی بۆمبەکە لە گوندی بەلکەی خوارووی ناحیەی زینانە بوو و بەڕێوەبەری ناحیەکە ڕایگەیاند کردەوەکە تیرۆریستییە.