ملیارێک و 400 هەزار هاوڵاتی چین ١٠٠ نازناویان هەیە

  2021-01-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەگەر بێتوو بەشێوەیەکی هەرەمەگی لە شەقامێکی چین کەسێک ڕابگریت، چێدەچێت نازناو یان ناوی کۆتایی (وانگ) یان (لی) یان (جانگ) یان (لیو) یان (چین) بێت.

هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زیاتر لە ٥ نازناو لە هەموو ئەوانی دیکە بەر بڵاون، بەشێوەیەک لە لایەن ٤٣٣ ملیۆن کەسەوە دابەشکراوە، یاخود بەڕێژەی ٣٠%ی دانیشتوان، وەک سەرژمێرییە فەرمییەکانی چین باسی دەکەن.

تۆڕی هەواڵی سێ ئێن ئێنی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سەرباری ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی چین بە نزیکەی ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، بەڵام چین یەکێک لە بچووکترین کۆمەڵە ناوەکانی هەیە.

بەگوێرەی وەزارەتی ئاسایشی گشتی چین، ٦ هەزار نازناو لەو وڵاتە بەکاردەهێنرێت، بۆ زۆرینەی دانیشتوان، کە ڕێژەکەی نزیکە لە ٨٦% بەشدارن لە ١٠٠ نازناودا.

بە گوێرەی سەرژمێری گشتی کە لە ساڵی ٢٠١٠ ئەنجامدراوە، بە بەراورکردنێکی ساکار لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی چارەکێکی چین دەبێت، نزیکەی ٦ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار نازناوی هەیە.

پێدەچێت دیاترین هۆکار بۆ کەمی نازناو لە خیزانە چینییەکاندا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی چین کەمترین جۆرایەتی نەتەوەیی تیادایە، گەر بەراورد بکرێت بە وڵاتێکی وەک ئەمریکا، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندی لە زۆری ڕەگەز و بوونی کەمینەیەکی زۆر تیایدا.

دەکرێت زمانیش پەیوەندی پێوەی هەبێت، چونکە ناتوانرێت بەشێوەی هەڕەمەکی هیچ پیتیک بۆ زمانی چینی زیاد بکرێت، بەشێوەیەک دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نازناوێکی نوێ، گەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ئەوەی کە لە زمانی ئینگلیزیدا روو دەدات.

هۆکاری سێهەم پەیوەندیی هەیە بە پوکانەوەی هەندێک ناو و نازناون چونکە لە مێژووی ڕابردووی چین، ٢٠ هەزار نازناو یان ناو یخێزان هەبووە، ئەو زانیارییەک مامۆستایەکی زانۆکی پەکین ساغیبکردووەتەوە، کە نزیکەی ٢٣ هەزار نازناو هەبووە.

وەزارەتی ئاسایشی گشتی چین لە ڕاپرسی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە نازناوە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا ئەنجامی داوە لەسەر ئاستی وڵاتەکە، ئاماژە بەوە دەکات گواستنەوەی نازناوەکان هەزاران ساڵە بەردەوامە، بۆیە کاریگەرییەکی قوڵ و فراوانی هەیە، بە درێژایی مێژووش نازناوەکان جیاکراونەتەوە، بەوهۆیەشەوە تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە زیاتر لە ٦ هەزار نازناوی بەکارهاتوو.

بەگوێرەی وەزارەتەکە، تۆماری یەکەمی نازناوەکانی چین دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە خێزانەکان لەسەر کەرەسەی خاو نووسیویانە لە هەردوو خێزانی (شانگ و چۆ ١٦٠٠ -٢٥٦)ی پێش زاین، بە واتای پێش داهێنانی کاغەز.

تا سەردەمی خێزانی سونگ (٩٦٠- ١٢٧٩) کتبێک دانرا بەناوی ١٠٠ نازناوی خێزان، کە باس لە چەند سەد نازناوێکی باو دەکات لەو سەردەمەدا، کە وەک دەقێکی کلاسیکی بە وانە بە منداڵان وتراوەتەوە.

ئاشکراشە مێژووی چین پرە لە کۆچ و ئاڵۆزی سیاسی و جەنگ، بە واتای ناوی خەڵکەکان بەزۆری لە گۆڕانکارییەکی بەردەوامدا بووە، ئەوەش بووەتە هۆی لەناوچوونی زۆرێک لە ناوی خێزان و هۆزەکان لەو کاتەوە.

لەلا یەکی ترەوە زۆرێک لە خەڵکی لەبەر ئاسانی و ساکاری ناوەکانی خۆیان دەگۆڕن، بۆ نموونە ئاسانکردنەوەی کەسایەتییە ئاڵۆزەکان لە ڕێگەی پیتی هاوشێوە لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە وەشاندنی فڵچە (بە واتای وێنەکردنی ناوەکە).

چین جیاوی تویژەر لە زانکۆی چین دەڵێت ئەو کارەش لە هەندێک کاتدا بە پاڵنەری بیروباوەڕی کۆنە، کە پێیان وابووە ناو هۆکارێکی بۆ بەخستی خراپ.

سەرەڕای ئەوە پوکانەوەی ناو شتێکی سروشتییە کە پێی دەوترێت پرۆسەی (گاڵتۆن واتسۆن) کە بە تێپەڕبوونی کات نەوە دوای نەوە نازناوەکان ون دەبن یان دەمرن، بەشێوەیەک ژنەکان نازناوی هاوسەرەکانیان وەردەگرن.

ئەو توێژەرە چیینە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر نازناوە چڕکرابێتەوە لەناوچەیەکی دیاریکراو و ژمارەی پێویستی نەوەی نێر لە دایک نەبوون، ئەوا ناوەکە بەشێوەیەکی سروشتی لەناو دەچێت، لە هەمان کاتیشدا ئەو خێزانانەی کە ژمارەیەکی زۆر نێرینەیان بووە، توانیویانە نازناوەکانیان فراوان بکەن و بڵاوی بکەنەوە.

بە تێکەڵاوبوونی چین بە سەردەمی تەکنەلۆژیای ژمارەیی، بەشێک لە نازناوە ناوازە و نا باوەکان نەماونن چونکە تا سەردەمی زۆر کەسەکان کە خاوەنی پتی ناوازە بوون لە ناوەکانیاندا دەیانتوانی تا سەردەمێکی زۆر دوور بە نازناوەوە بەردەوام بن، چونکە زۆربەی شتەکان بە خەتی دەست تۆمار دەکران، بەڵام لەگەڵ پەرەسەندنی تەکنەلۆژ یان پەیڕەوکردنی سیستمی ناسنامەی نیشتیمانی، بەکارهێنانی جۆرێک لە نازناو و پیت ئەستەم بوو.

لەدوای تێکەڵبوونی چین بە سەردەمی ژمارەیی، هەموو شتێک چووە جیهانی ئینتەرنێتەوە، هەر لە دیاریکردنی کاتی بلیتی شەمەندەفەر تا حسابی بانکی، ئەوەش بە مانای بوونی جیهانێکی پر لە کێشە، چونکە چیتر نازناوی کەسەکە یان ناوی خێزان بوونی لە داتا بەیسی زانیارییەکاندا.

ئاژانسی هەواڵی شینخوای چین بڵاوکردووەتەوە، نزیکەی ٦٠ ملیۆن هاوڵاتی چینی ڕووبەڕوی ئەو کێشە و قەیرانە قورسە بووەتەوە.

یەکێک لەو کەسانە ناوی  (جۆنگ ویهوا) بووە، کە یەکێکە لە نازناوە زۆر ناوازە و کەمەکان لە چینن، کە بە هیچ شێوەیەک لە سیتمی ژمارەی و پەرتووخانەی خەتەکاندا تۆمار نەکراوە، ئەوەش بە مانای ئەوەیە ئەو کەسە ناتوانێت حسابی بانکی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بکاتەوە، یان بەشداری هێڵی مۆبایل ، یان کڕێن لەڕێگەی نێتەوە یان کارەکانی ڕۆژانەی جێبەجێ بکات، بۆیە لە کۆتایدا جۆنگ ویهوا هەستی کرد هیچ بژاردەیەکی لەبەردەستدا نییە، جگە لە گۆڕ ینی نازناوەکەی بە نازناوێکی زۆر بڵاو.

کارتی نیشتیمانی ژمارەیی چین بووە کێشەیەکی زۆر گەورە، بە شێوەیەک نەوەی یەکەم کە هەڵگری ئەو کارتانە بوون، ڕێگەیان پێدرا بەشێوەی دەستی ناوەکانیان بنووسرێت، بەڵاک کاتێک کارتی نەوەی دووەم پەیدا بووە،کە لە ساڵی ٢٠٠٤ پێی وترا کارتی زیرەک وایکرد بابەتەک زۆر قورستر بێت بۆ زۆرێک لە دانیشتوانی چین.

یەکێک لەو کەسانە ناوی  (ما چینگ) بووە نەیتوانیوە بەهۆی نازسناوە دەگمەنەکەیەوە، ناسنامەی کارتی ئەلکترۆنی بەدەستبهێنێت، چونکە ناوی  (ما) شتێکی نا روون بووە، کاتێکیش کاتی ناسنامەکەی بەسەر چووە کە هی سەردەمی نەوەی یەکەم بووە و بە خەتی دەست نوسراوە، لێپرسراوان ڕەتیانکردووەتەوە کارتی نەوەی دووەمی پێ بدەن، چونکە ناوی (ما) لە داتا بەیسی زانیارییەکانی کۆمپیوتەری حکومەتدا بوونی نەبووە، بەو هۆیەشەوە داوایان لێکردووە ناوەکەی بگۆڕێت چونکە زۆر بێزارکەرە.

ئەو کەسەش دوای لێکدانەوەی داواکە زۆر دوودڵ بووە، چونکە ناوی کارتی ئەلکترۆنییەکەی جیاواز دەبوو لە بڕوانامەکەی زانکۆ و بەڵگەنامەکانی دیکەی.

لەو هۆکارانەی دیکە کە پەیوەندیی هەیە بە فراواننەبوونی بازنەی نازناوەکان و ناوی خێزانەکان، هەوڵەکانی حکومەتی چینە بۆ یەکخستین زمان و ڕێکخستنی، بەشێوەیەک تا پشت بە زمانی  "ماندرین" ببەسترێت، بەو پێیەی زمانی نیشتیمانی قسەپێکراو و نوسراوی فەرمییە لە ساڵی ٢٠٠٠وە.

سپۆڕە چینییەکان هەستاون بە زیادکردنی داتابەیسی زانیارییەکانی ناو کۆمپیوتەر بۆ ٧ هەزار وشە، بەردەوامیشن لە فراوانکردنی بۆ ئەوەی بتوانن بیگەیەننە ٩٠ هەزار وشە و نیشانە، کە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی چین بتوانن پارێزگاری لە نازناو و ناوی خێزانەکانیان بکەن ، بەڵام بە دڵنیاییەوە زۆرێکیش ناچار دەبن ناوەکانیان بگۆڕن.

 



ڕیکلام