وەزارەتی دارایی: لێخۆشبوونمان بۆ کۆمپانیای خۆشناو دەرنەکردووە

  2021-01-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە، بە نایاسایی هیچ لێخۆشبوونێکی باجی گومرگی بۆ کۆمپانیای خۆشناو دەرکردبێت.

لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، هەندێک پەیج و سایت، کە ئەو بە "درۆزن" ناویبردوون و بە "پارەی حەرام"  دروستکراون چەند درۆ و بوختان و چەواشەکارییان بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە وەزارەتی دارایی بەنایاسایی لێخۆشبوونی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،بەۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و بۆ کۆتایی هێنان بە درۆ و بوختان و چەواشەکارییەکان بە گرنگی زانیووە چەند خاڵێک بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە.

1-دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی وەبەرهێنان كۆمپانیای خۆشناو(پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران) وەرگرتووە. كە پێكدێت لە درووستكردنی 60 سایلۆ و چەندین كارگەی ئارد، بڕوێش، گەنمەكوتاو، بنەتۆ، مەعكەرۆنی، سپارگێتی،  كێك و سلیلاك و ئالیك) چەند پێكهاتەیەكی دیكە .

2-وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ پەیوەندییەكی بە گرێ بەست و دیزاین و پێداویستیەكانی دیكەی پرۆژەكە(چیمەنتۆ، شیش، پلیت...هتد) نییە .

3-لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بە پێی یاسایی ژمارە(4)ی 2006 ماددەی (5) و بڕگەی شەشەم ڕەزامەندی بۆ كراوە و هیچ پەیوەندی بە وازارەتی داراییەوە نییە .

4-وەزیری دارایی مافی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ هیچ كەس و لایەن و كۆمپانیایەك نییە و نەیكردووە

5-هەموو داتاكان بڕی(شیش، چیمەنۆ) لە هاندانی وەبەرهێنانەوە بە نووسراوی فەرمی  بە مۆری فەرمی راستاندنی بۆ كراوە و رەوانەی  وەزارەتی دارایی كراوە،  بۆیە زیادكردنی درۆیەكی شاخدارە .

6- بە پێی پسوولەی گومركی هاوپێچ تاوەكو ئەمرۆ لە كۆی 47452 هەزار تۆن، تەنیا 2375 تۆن شیش هاتووە و هیچ بڕە چیمەنتۆ و پلێتێك نەهاتووە .

7-سكاڵاكردن لە دادگا مافێكی پارێزراوی وەزیر و وەزارەتی دارایی و ئابورییە .



ڕیکلام