گوندکەی کامالا هاریس جێگری بایدن لە هیندستان ئاهەنگ دەگێڕن

  2021-01-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گوندی سولاسیندرابۆم لە هیندستان شوێنی لەدایکبوونی کامالا هاریس جێگری سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی دەستبەکاربوونی هاریس کە بەڕەگەز هیندییە.

ئانۆکامبا مادهاسیمهان، مامۆستا و یەکێک لە پیاوماقوڵانی ئەو گوندە بچوکەی هیندستان ڕایگەیاند "هەست بە خۆشی و شانازی دەکەین بە هەڵبژاردنی هیندییەک بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا".

بەو هۆیەشەوە تا ئێستاش وینەکانی هاریس کە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی ئاهەنگەکانی مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو، دیوارەکانی گوندەی پێ ڕازێنراوەتەوە.

دانیشتوانەکەی خوازیارن هاریس بۆ هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.

جی مانیکاندان یەکێک لە چاودێرانی کاملا هاریس لە ڕووی سیاسییەوە، ژووری فرۆشگاکەی بە وێنەی هاریس و بایدنە ڕازاندۆتەوە و دەڵێت "لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا ئەگەر هاریس پشتیوانی لە هیندستان بکات، ئەوا دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا".

بەرلە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، دانیشتوانی ئەو گوندە لە پەرستگای ناوچەکەیان، ئاهەنگیان سازکرد، بەو هیوایەی هاریس براوەی هەڵبژاردنەکان بێت، دوای سەرکەوتنیشی بۆ خۆشی دەربڕین چەندین یاری ئاگرین بە ئاسماندا تەقاند و گوڵ و سیرینیان دابەشکرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هاریس وەک یەکەم ژن لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە ڕەگەزی باشوری ئاسیا، دەبێتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا.

 



ڕیکلام