ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا روویداوە و بەهۆییەوە بەشێکی باڵەخانەیەک روخاوە.
بە گوێرەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی کە لەشوێنی ڕوداوەکەوە بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات زیانێکی زۆر بە باڵەخانەیەک گەیشتووە، بەڵام هێشتا دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هۆکاری تەقینەوەکە و ئاستی زیانەکانی ئاشکرا نەکردووە.
چەند شایەتحاڵێک بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەزریان ڕاگەیاندووە، دوکەڵێکی زۆر لە شوێنی تەقینەوەکە بەرزبووەتەوە و ئاسمانی ناوچەکەی گرتووە.
بەشێک لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی شوێنی تەقینەوەکەیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، باڵەخانەیەک هەرەسی هێناوە.